پڕۆژەیەک کە لەلایەن خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بزنسی نێودەوڵەتی (IB) بە سەرپەرشتی کاک هاوکار لە پەیمانگای KTI ئەنجامدراوە. ئامانجی پڕۆژەکە هۆشیارکردنەوەی خەڵکە لە ئاستەنگە سەرەکییەکانی کەرتی بازرگانی ئەلیکترۆنی، لەوانە بەڕێوەبردنی قەیرانەکان، ڕێسا داراییەکان، لاوازییەکانی زنجیرەی دابینکردن، مەترسییەکانی پلاتفۆرم، و ستانداردەکانی کوالیتی بەرهەم. چالاکییەکە پێشکەشکردنێکی پەروەردەیی، بروشورێکی زانیاری، کویزێکی کارلێککاری کاهوت و فۆڕمی گووگڵ بۆ کۆکردنەوەی فیدباکەکانی بەشداربووان لەخۆدەگرێت.